٣ ئایار ٢٠٢٠ - ١٢:٣٣
41 کەسی دیکە بە ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنای کوردستان زیاد بوو

زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان بە ئاماژە بە بەرزبوونەوەی ٤١ کەسی ڕێژەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ڕایگەیاند: ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ١٣٧٩ کەس.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئارەزوو فەلاحی بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان بە ئاماژە بە تاقیکاری لە سەر ٣ هەزار و ٦٥٢ کەسی گومان لێکراو بە تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان، وتیشی: لەو ڕێژەیە گیرۆدەبوونی ١٣٧٩ کەس پشت‌ڕاست کراوەتەوە و وەڵامی ٢١٤٠ کس نەرێنی بووە و وەڵامی ١٣٣ کەسیش هێشتا ڕانەگەیێندراوە.

ڕاشیگەیاند: لەو ١٣٧٩ کەسە ٣٣٠ کەسیان لە سەقز، ١٥٦ کەس لە بانە، ٣٦٠ کەس لە سنە، ٧٩ کەس لە کامیاران، ١١٠ کەس لە قوروە، ٨٣ کەس لە مەریوان، ٩٣ کەس لە دیواندەرە، ٧١ کەس لە بیجار، ٧٦ کەس لە دێولان و ۲١ کەس لە سەوڵاوا ئالوودەی کۆرۆنا بوونە.

فەلاحی بە ئاماژە بە گیان لە دەستدانی ١٢٦ کەس لە پارێزگای کوردستان بە هۆی نەخۆشیی کۆرۆنا، وتیشی: لەو ڕێژەیە ٣٤ کەس لە سەقز، ٢٤ کەس لە سنە، ١٩ کەس لە قوروە، ١٧ کەس لە بانه، ٧ کەس لە دیواندەرە، ٩ کەس لە کامیاران، ٨ کەس لە بیجار، ٦ کەس لە مەریوان و ٢ کەس لە دێولان بوونەتە قوربانیی ئەو ڤایرووسە.

بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان جەختی لەوەش کرد: تا ئێستا ٨٠٠ کەس لە نەخۆشانی کۆرۆنا چابوونەتەوە.

342/